Kurdistan Press - هۆشدارى بەهۆى زۆری بەفر بارین رێگەى سەرەکى دوو ئیدارە داخرا هۆشدارى بەهۆى زۆری بەفر بارین رێگەى سەرەکى دوو ئیدارە داخرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشدارى بەهۆى زۆری بەفر بارین رێگەى سەرەکى دوو ئیدارە داخرا

بەهۆی زۆری رێژەی بەفر لە ناحیەی حاجی ئۆمەران، دەست بە راماڵینی بەفر و پرژاندنی خوێ کرا بەسەر رێگاکاندا. بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێش وتی، "چاوەروانی ئامێری پاککردنەوە و راماڵینی بەفردەکەین بۆ پاککردنەوەی رێگاکە".

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ـی کانونـی دووەمـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆران رایگەیاند، دەست بە راماڵینی بەفر و پڕژاندنی خوێ لە سەر رێگای سەرەکی قەزای چۆمان لە ناحیەی حاجی ئۆمەران کرا.

هاوکات، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ناحیەی وەرتێ راگەیاند، چاوەروانی ئامێری پاککردنەوە و راماڵینی بەفردەکەین کە سەربە بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی رێگاوبانی سۆرانە.

وتیشی، هەربۆیە تاکو رێگاکە پاک دەکرێتەوە داوا دەکەین شۆفێران بۆ سەلامەتی خۆیان و سەرنشینان ئەم رێگایە بەکارنەهێنن و لە کەمترین ماوەشدا رێگاکە بۆ هاتوچۆکردن ئاسایی دەبێتەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا