Kurdistan Press - هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر ماڵی هونەرمەندێک و هاوڵاتییەک دەستگیر کرا هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر ماڵی هونەرمەندێک و هاوڵاتییەک دەستگیر کرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هێزێکی ئەمنی هەڵی کوتایە سەر ماڵی هونەرمەندێک و هاوڵاتییەک دەستگیر کرا

میریان قادر تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، هێزێكی ئاسایش لە سلێمانی براكەیان بەبێ فەرمانی دادوەر گرتووە.

میریان قادر چالاكی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تۆمارێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردەوە و تێیدا رای گەیاند: شەوی رابردوو لە سلێمانی، هێزێكی تەناهی بە سێ ئۆتۆمبێلی ئاسایشەوە هەڵیانكوتایە سەر ماڵی من، براكەمیان گرتووە. برا و برازام بەدوایاندا ڕۆیشتوون و تا ئێستە كەس نازانێ لە كوێن.

میریان دەشڵێت: هەر ئەو هێزە مۆبایلیان لە براژنم وەرگرتووە، چەند سەعاتێك پێشتریش مۆبایلیان لە براكەم وەرگرتووە، هەموویان پشكنیوە، هەموو ئەوەشی كردوویانە بەبێ فەرمانی دادوەر بووە.

میریان قادر بە بافڵ تاڵەبانی دەڵێت: تۆ گوتت لە سلێمانی یاسا سەروەر دەكەم، ئەوەی ئەمشەو كراوە خەتای برای من چییە كە خوشكەكەی لە هەولێرە و رەخنە دەگرێت.

هاوكات داوای لە هەموو لایەنە پێوەندیدارەكان كردووە بچنە سەر هێڵ و دەشڵێت: "سەلامەتیی ژیانی برام لە ئەستۆی بافڵ تاڵەبانییە"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا