ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 5ی 1ی 2025 وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئه‌كاونتی فه‌رمیی وه‌زاره‌ته‌كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئەمڕۆ ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، لە شەودا هەورى تەواو دەبێ، لەگەڵ بارینى نمەباران لەسەر هەندێ له ناوچە شاخاوییه‌كان و هەروەها لە ناوچە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو: "سبەی دووشەممە ئاسمان هەور دەبێ، لەگەڵ بارینى نمەباران لەسەر هەندێ له ناوچە شاخاوییه‌كان و لە ناوچە سنوورییەکانیش بەفر ده‌بارێ و لە سەنتەرى پارێزگاى دهۆک و سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر ئەگەرى دابارین زیاتر دەبێت.
وەڵام بدەوه