لە پارێزگای هەڵەبجە كەسوكاری شەهیدان ئاگادار دەكرێنەوە كە بە سێ رۆژ مووچەیان دەدرێت، لە چەمچەماڵیش مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان بەپێی پیتی ناوەكان بە پێنج رۆژ دابەش دەكرێت.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدانی ھەڵەبجە، بڵاوی كردەوە: "بهپێی ئهو خشتهیهی كه لە وهزارهتی داراییهوه بۆ گهنجینه نێردراوه، سبەی یەکشەممە 5ی1ی2025 مووچەی کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دابەش دەکرێت."
بەرێوەبەرایەتیەكە روونی كردووەتەوە: "داوا لە کەسوکاری شەهیدان، شەهیدانی سەنگەر و شەهیدانی هاووڵاتی دەکەین كە سبەی سەردانی بانكی هەڵەبجە بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.
هەروەها ئەوەشی خستووەتە ڕوو "شەھیدانی جینۆساید و بەرکەوتووانی کیمیاباران دەبێت ڕۆژانی 6 و 7ی1ی2025، سەردانی بانك بکەن."
هەروەها بانکی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەکدا خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ئاگادار دەکاتەوە و رای گەیاندووە: "بۆ ئەوەی قەرەباڵغی بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی 11 دروست نەبێت و رۆژانە مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت بە پیت دابەش دەكرێت."
روونیش کراوەتەوە کە پێویستە موچەخۆران بەپێی خشتەکە سەردانی بانک بکەن و بە پێنج رۆژ مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەو بانكە دەدرێت.
وەڵام بدەوه