له‌كاتێكدا هه‌وڵی زۆردرا كه له ڕێی ئه‌و گرووپه مامۆستایه‌ی سه‌ر به ره‌یان كلدانین، بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن له سلێمانی به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا و مامۆستایان نه‌چوونه ژێر گوشارێكی له‌و شێوه‌یه.
هه‌وڵی ره‌یان كلدانی ئه‌و گرووپه مامۆستایه‌ی كه خۆیان به ناڕازی پێشان ده‌ده‌ن و راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كلدانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی دوای پشووی سه‌ری ساڵ خوێندن له سلێمانی ده‌ست پێ نه‌كاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستی هێنا.
ئاكام حه‌مه‌د مامۆستایه‌كی سلێمانییه راگەیاند، هه‌وڵی زۆر درا به‌رانبه‌ر دواكه‌وتنی مووچه‌ی مانگی 11 و 12 رێگه نه‌درێت مامۆستایان بچنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن، به‌ڵام ئه‌وه ره‌ت كرایه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه مامۆستایانی سلێمانی گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕی ته‌نیا قوتابیان له بایكۆت و هه‌ر ناڕه‌زاییه‌كی مامۆستایان زیانمه‌ند ده‌بن و بۆ مووچه‌یش پێویسته ڕوو له به‌غدا بین، بۆیه نه‌كه‌وتنه ژێر هیچ گوشارێك.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد، ئه‌و بڕوایه‌ی جاران لای مامۆستایانی سلێمانی نه‌ماوه كه به قسه‌ی ره‌یان كلدانی و گرووپه‌كه‌یه‌وه بایكۆتی هۆڵه‌كانی خوێندن بكه‌ن.
ره‌یان كلدانی ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك پاڵپشتی گرووپێك كه‌س ده‌كات به‌ناوی مامۆستای ناڕازییه‌وه، به‌ڵام ئێسته ده‌سته‌كه‌یان كه‌شف كه ئه‌وانه ته‌نیا بۆ تێكدانی دۆخی سلێمانی كار ده‌كه‌ن و كاریگه‌ری نه‌رێنی دروست ده‌كه‌ن.
وەڵام بدەوه