Kurdistan Press - یەكەم نووسراوی ئەلیكترۆنی لە نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕكرا یەكەم نووسراوی ئەلیكترۆنی لە نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕكرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

یەكەم نووسراوی ئەلیكترۆنی لە نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕكرا

 لە چوارچێوەی بەردەوامی چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەکو هەوڵێک بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ڕۆتین، مامەڵەی كۆمپانیاكان لە نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدڕاڵی عێراق بە ئەلیكترۆنی كرا، و یەكەم نووسراوی ئەلیكترۆنیش لە نێوان حكومەتی هەرێمی کوردستان و حكومەتی فیدراڵی ئاڵوگۆڕكرا.

كۆڤان جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی فەرمی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند:" بۆ لەمەودوا لە نێوان هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتی گەشەپێدانی پیشەسازی هەرێمی کوردستان و نوێنەرایەتیی هەرێم لەبەغدا، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بەغدا، مامەڵەی كۆمپانیاكان بە شێوەی ئەلیكترۆنی بەڕێوە دەچێت و مامەڵەكان زۆر خێراتردەبن لە پێشتر كە بەشێوەی پۆستە ڕایی دەكران".

بەڕێوەبەری گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی گوتیشی:" پێش بە ئەلیكترۆنی كردنی مامەڵەی كۆمپانیاكان هەندێك جار ڕایی كردنی مامەڵەكان شەش مانگی دەخایاند، بەڵام لەو سیستەمە نوێیەدا تەنیا چەند ڕۆژێكی كەم دەخایەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش فەرمانبەری پێویست بۆ راییكردنی مامەڵەكان دانراوە و یەكەم نووسراویش لە نێوانمان ئاڵوگۆڕ كرا".

بە ئەلیكترۆنییكردنی مامەڵەی كۆمپانیاكان و بەستنەوەی نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغدا بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی بەغدا، هەنگاوێكی گرنگە بۆ خێراكردن و نەهێشتنی ڕۆتین لە مامەڵەی كارگەكان بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی كەرتی پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.

 

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

١ی ئەیلولی ٢٠٢٢

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه