مانگی رابردوو لە كاتی دابەشكردنی مووچە، مووچەی چەند چین و توێژێك لە هەژماری من مووچەكانیان وەردەگرن پێشخرا.
بڕیارە رۆژی یەكشەم پێنجی كانوونی دووەم دەست بە دابەشكردنی مووچە بكرێت، پێشبینی دەكرێت مووچەی چەند وەزارەت و دەستە و بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی پێش بخرێت.
ئەو پێشخستە لە مانگی رابردووش هەبوو ئەوەیش بۆ ئەوە بوو تا مووچەخۆران بە ئاسانی بەبێ هیچ بەربەست و كێشەیەك مووچەكانیان وەربگرن لە ئامێرەكانی ATM.
بەپێی ئەو پلانەی هەیە لەم چەند ڕۆژەی داهاتوودا مووچەی مانگی تشرینی دووەم دەخرێتە سەر هەژماری بانكیی زیاد لە 230 هەزار مووچەخۆری بەشداربوو لە هەژماری من.
لەگەڵ ئەم پێشكەوتنە بەردەوامەی پڕۆژەی هەژماری من لە بەدیجیتاڵكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، تا ئێستە زیاد لە 300 ئامێری ڕاكێشانی پارە بەردەستخراون لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بۆ ئاسانكاری زیاتری مووچەخۆران.
ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەرجەم شارەكان و سەر شەقام و مۆڵ و لقی بانكەكان بەردەستن و فەرمانبەران دەتوانن مووچەكانیان وەربگرن.


وەڵام بدەوه