KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەیەک بۆ کاسبکرانی هەولێر دروست دەکرێت

دوای سووتانی بازاڕی سیمی گەڕەكی كوردستان لە هەولێر، بە ڕاسپاردەی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی بازاڕێكی نوێ و هاوچەرخ بۆ كاسبكار و پیشەوەرانی ئەو بازاڕە میللییە كەوتە واری جێبەجێكردنەوە و ئێستاش لە قۆناغەكانی كۆتایی دایە و بەم نزیكانە دوكانەكان ڕادەستی خاوەنەكانیان دەكرێ.
ئەمرۆ چوارشەممە 1ی 1ی 2025، پارێزگای هەولێر بڵاوی كردەوە، كە "ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری مەسعود کارەش، جێگری پارێزگار، پرۆژەی بازاری سپی بەسەرکردەوە."
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە پارێزگاری هەولێر لە پرێس كۆنفڕانسێكدا، "دووپاتی لەسەر گرنگی و بایەخی ئەو پرۆژەیە کردەوە، کە لە دوای چەند جار دووبارەبوونەوەی ڕووداوی نەخوازراوی سووتان لەبازاری پێشووی گەرەکی کوردستان، بەسوپاسەوە سەرۆکی حکوومەت ڕایسپاردین کە جێگەیەکی شایستە بۆ کاسبکارانی بازاری سیم دیاری بکرێ، ئێستاش بەخۆشحاڵییەوە بازاری سپی بە شێوازێکی مۆدێرن گەیشتووەتە قۆناغەکانی کۆتایی و لەم نزیکانە بە فەرمی ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێتەوە، ئەوانەی لە سووتانی بازاری پێشوو زەرەرمەند بوون."
لە رێژەی قسەكانیدا، پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە، کە "ئەم بازارە هاوچەرخە هەموو بابەتەکانی سیکورتی و ئاو و ئاوەرۆ و ئاگرکوژێنەوە و مزگەوت و گەراج و شەقام و سەوزایی و بابەتی دیکەی خزمەتگوزاریی گشتی تێدا فەراهەم کراوە."
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "گوژمەی ئەم بازارە نزیکەی 14 ملیار و 500 ملیۆن دینارە و 708 دوکان و کافیتریا لەخۆی دەگرێ."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر هیواشی خواست، کە "لە شاری هەولێر چەندین بازاری هاوشێوەی هاوچەرخ بۆ کاسبکار و پیشەوەران دروست بکرێ تاوەکوو هەولێر سیمایەکی جوانتر بپۆشێ.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه