KurdistanPress...

CLOSE

بە بڕياری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گوژمەی 20 ملیار دینار بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوەندەکانی خوێندن تەرخان دەکرێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە تێیدا هاتووە کە "بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە گوژمەی 20 ملیار دینار پێداویستی بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین دەکرێت."

لە نووسراوەکە جەخت کراوە کە پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکرێت:-

- دابەشکردنی ئەم کەلوپەلانە تەنیا بۆ ناوەندەکانی خوێندنە نەک دیوانی پەروەردەکان.

- کەلوپەلەکان لە ڕێکەوتی جیاواز جیاواز دەگەنە وەزارەت کە لە ڕێکەوتی 10ـی 09ـی 2022 دەگەنە وەزارەت.

- لە دابەشکردندا دەبێت بەتەواوی پابەندبن بەو ڕێکارانە لە هاوپێچی نووسراوەکەدا هاتووە.

وەزارەتی پەروەردە لە نووسراوەکە کەلوپەلەکانی خستووەتەڕوو وەک لەم نووسراوە هاتووە

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه