د.عەبدولحەكیم خەسرەو، سەرۆكی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، رایگەیاند: "ئەوانەی خاوەن پێداویستیی تایبەتن، وەک مەنگۆل و بیرکۆل و کەمئەندامانی دیكە، بەخشینی کەمئەندامییان هەیە، کە مانگانە 150هەزار دینارە، دەتوانن لە هەمان کاتدا ببنە میراتگری مووچەی خانەنشینیی باوکیان یان دایکیان، کە وەفاتیان کردووە، بەشێک لەوانە مووچەی خانەنشینییان راگیرابوو".
د. عەبدولحەكیم خەسرەو ئاشکرای کرد، بە ڕەزامەندیی سەرۆکی حکوومەت، ئەوانە بۆیان هەیە هەردوو مووچەکەیان بەردەوام بێ، گوتیشی: "بەشێک لەوانە مووچەی خانەنشینییان راگیرابوو، بەڵام منحەی کەمئەندامییان بەردەوام بوو، بە رێگای وەزارەت و دیوان، کردمانە یاداشت بۆ جەنابی سەرۆکی حکوومەت و جەنابیان رەزامەندییان دا، کە مووچەی میراتگری خانەنشینییان بەردەوام بێ ".
هەروەها،گوتیشی: "مووچە ڕاگیراوەکانیشیان بۆ خەرج دەکرێتەوە".
فهرمانگهى میدیا و زانیاری بڵاو كردهوه: "ڕۆژی 25ی 8ی 2022بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار درا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستییە تایبەتانەی، کە لەھەمانکاتدا مووچەی میراتگریی خانەنشینی وەردەگرن".
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند: "ئەو بڕیارەی میراتگری و کەمئەندامیی ئەوانەی، کە پێشتر بڕدراوە، مووچە نەدراوەکانیان بۆ دەبەسترێتەوە".
ژمارەی تێكڕای خاوەن پێداویستیی تایبەت و كورتەباڵا و كەمئەندامان، كە مووچە لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، 83 هەزار كەسە.
وەڵام بدەوه