بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، گەڕێكی تری گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكوومەتی نوێی كوردستان دەست پێ بكاتەوە.
لەسەرەتای گفتوگۆكاندا، پارتی و یەكێتی بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو كۆببنەوە،سەرچاوەیەک لەناو سەرکردایەتی پارتی ئاماژەی بۆ ئەوەی كرد، پارتی پلانی هەیە كە گفتۆگۆكان چڕ بكاتەوە لەگەڵ ئەو لایەنانە كە بڕیارە بەشداری لە كابینەی داهاتووی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بكەن.
لە هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری 2024، پارتی دیموكراتی كوردستان 39 كورسی بەدەستهێنا و بووە حزبی براوە، كە ئێستە ئەركی پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی لە ئەستۆدایە.
پێشتر مەحموود محەمەد گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتبووی، كە پارتی و یەكێتی رۆژی حەوتی ئەم مانگە كۆ دەبنەوە و گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكوومەت دەكەن.
ئەوەی جێی بیرهێنانەوەیە كە تا ئێستە پارتی و یەكێتی دووجار بۆ پێكهێنانی حكوومەت كۆبوونەوەتەوە و دەگوترێ هێشتا باسی وردەكارییەكانیان نەكردووە.
دوێنێ سهرۆك بارزانى له پهیامى بۆ سهرى ساڵدا، داواى كرد كه ههرچى زووه حكوومهتى نوێى كوردستان پێكبهێنرێ.
وەڵام بدەوه