KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵی خۆش لەبارەی دامەزراندن هەیە

رێككارەكانی بەهەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی گرێبەست لە كۆتایی ساڵی 2024 تەواو كراوە و بڕیارە لەمساڵدا ئەو فەرمانبەرانەی كە سێ‌ ساڵ خزمەتی گرێبەستیان هەیە لەگەڵ كۆمەڵێك مەرجی تر بكرێن بە هەمیشەیی. 

بەگوێرەی بە دواداچوونەكانی "کوردستان پرێس" ساڵی 2025 ساڵی بەختی فەرمانبەرانی گرێبەست دەبێت، چونكە دوای چەندان ساڵ چاوەڕوان، كۆتاییەكانی 2024 مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری بە هەمیشەییكردنی فەرمانبەرانی دا. 

"کوردستان پرێس" بەدواداچوونی بۆ ئەوەیش كردووە كە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی گرێبەست كە كراون بە هەمیشەیی ئامادە كراوە، بۆیە پێدەچێت لە مانگەكانی داهاتوودا ئەو بڕیارە بە تەواوی بچێتە واری جێبەجێكردن و ببن بە هەمیشەیی. 

زیاتر لە 31 هەزار فەرمانبەری گرێبەست لە هەرێمی كوردستان هەبوون، دوای چەندان ساڵ چاوەڕوانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بڕیاری بە هەمیشەییكردنینانی دەركرد. 

2025 ئەو فەرمانبەرانە بە ئەگەرێكی زۆرەوە مووچەی بە هەمیشەییكراوی وەردەگرن و دەكەوتە سەر راژەی گشتیی فەرمانگەكانیان. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه