KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بەفروباران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و کەشێکی ناسەقامگیر دەستپێدەکاتەوە.

ئەمشەو سێشەممە 31/12/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "بەگوێرەی نوێترین ئاپدێتی دەزگای کەشناسی ئەورووپی و سیستەمی ڕاداری کەشناسی، شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین لەسەر نەخشە بەدیار کەوتووە و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو لە دوای سەری ساڵ دووبارە ناوچەکەمان دەکەویتە ژێر کاریگەری نزمەپەستانی دەریای سوور و کەشێکی ناسەقامگیر دەستپێدەکاتەوە و شەپۆلێکی دیکەی بەفروباران ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات."

ئەوەشی خستووەتە روو: "شەپۆلەکە تاوەکوو ئێستا جێگیر نییە و لەژێر چاودێریدایە کە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە یان نا، لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە کە کاریگەری شەپۆلەکە لاوازە یاخود مامناوەندە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه