بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنی بۆ پاراستنی سەلامەتیی گیانی هاووڵاتییان بڵاو كردەوە و رای گەیاند، نابێت منداڵان یاریی ئاگرین ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ دووشەم 30ی كانوونی یەكەم، لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بۆ سەلامەتیی هەموو لایەك لە ئاهەنگەكانی شەوی سەری ساڵ لە كاتی بەكارهێنانی یاریی ئاگرین، تكایە ڕەچاوی ئەم ڕێنوێنییانە بكەن بۆ ئەوەی شەوێكی ئارام و دوور لە كارەسات بەسەربەرن.
ڕێنوێنییەكان :
١-نابێت بەهیچ شێوەیەك منداڵان یاریی ئاگرین بەكار بهێنن .
٢-لەناو ئۆتۆمبێل و لە كاتی لێخوڕین، بەكارهێنانی یاریی ئاگرین مەترسیدارە.
٣-نابێت لە نزیك باڵەخانە و دار و هەر مادەیەكی خێرا گڕگرتوو بەكار بهێنرێت، چونكە دەبێتە هۆی ئاگركەوتنەوە.
٤- بەهیچ شێوەیەك لە شوێنی داخراو بەكار ناهێنرێت.
٥- نابێت لە ژێر تەلەكانی كارەبا بەكار بهێنرێت و مەترسیدارە .
٦- لە نزیك تانكیی نەوت و بەنزینخانەكان، بەكارهێنانی كارەساتی لێ دەكەوێتەوە .
٧-لە نزیك موەلیدەكان بەكارهێنانی مەترسیدارە، بەهۆی بوونی تانكیی گاز و تەلی كارەبا.
٨- ئەو شوێنانەی ئامادەكارییان بۆ ئاهەنگگێڕان كردووە، تكایە دڵنیابن لە بوونی مەرجەكانی بەرگریی شارستانی، بە پێچەوانەوە كارەسات ڕوو دەدات هاوشێوەی هۆڵەكەی پارێزگای مووسڵ.
ئاماژە بەوەش كراوە، باشترە بە هەموو شێوەیەك دوور بكەونەوە لە كڕینی یارییە ئاگرینەكان، ئێمە مەبەستمان سەلامەتیی ئێوەیە.
وەڵام بدەوه