KurdistanPress...

CLOSE

ئیسرائیل: بۆ پاراستنی كورد لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەسەر خەتین

لە نوێترین لێدوانیدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، دیسانەوە باسی كوردی كردەوە و ئەمجارە بەڕژدی گوتی: پشتیوانیكردن لە كورد پێویستییەكی ئەخلاقی و دیپلۆماسییە و پێویستە كۆمەڵی نیودەوڵەتی ئەو بابەتە چارەسەر بكات.

لێدوانەكانی بەرپرسانی ئیسرائیل لەسەر كورد، مەترسی لەسەر وڵاتانی ئێران و توركیا و عێراقیش دروست كردووە، بەشێكی نووسەرانیش پێیان وایە ئەو لێدوانانە فشاری زۆر لەسەر كورد دروست دەكات.

سدیق عەلی ئەفەندی لەمبارەوە نووسیویەتی، ئیسرائیل كورد وەك كارتێك دژی توركیا بەكار دێنێت، ئەمە دوو لایەنە، لایەنێكیان بابەتی كورد لە ئاستی دنیا دەباتە پێشەوە، لایەنێكیشیان فشاری وڵاتانی داگیركەر لەسەر كورد گەورەتر دەكات.

سدیق ئەوەشی گوتووە، ئەم لێدوانانەی ئیسرائیل وڵاتانی عەرەبیش تووشی دڵەڕاوكێ دەكات، بۆیە بۆ پێوەندییەكانی كورد خراپە، بەڵام بۆ بردنە پێشەوەی دۆسیەی كورد لە رۆژئاوا بەتایبەت لەناو ئەمەریكا و حكوومەتی داهاتووی ترەمپ زۆر گرنگە، چونكە ئەو حكوومەتە تەواو لە ژێر هەژموونی ئیسرائیل دەبێت، كاتێك ئیسرائیل بیەوێت بابەتی كورد پێش بخات، بەڵنیاییەوە ئەمەریكا ئەو كارە دەكات كە ئیسرائیل مەبەستیەتی.

گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رای گەیاند، پشتیوانیكردن لە كورد پێویستییەكی ئەخلاقی و دیپلۆماسییە. كوردەكان لایەنگری رۆژئاوان، دۆستی ئەوانن و پێویستە پاڵپشتی بكرێن، هاوكات هۆشداریی دا لە مەترسییەكانی هەڵوەشاندنەوەی ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای كوردستان.

لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ رۆژنامەی "ئۆرشەلیم پۆست"ی ئیسرائیلی، ساعر دووپاتی لە پێویستیی پاڵپشتی دیپلۆماسی كورد لە سووریا كردووە و داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە، بەرپرسیارێتیی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.

ساعر راشی گەیاندووە، لە گفتوگۆكانیدا كە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی دنیا و لە ناویاندا ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا، دووپاتی لە بەرپرسیارێتیی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووەتەوە بەرانبەر بە كورد.

 لە چاوپێكەوتنەكەدا وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، تیشكی خستووەتەسەر قوربانیدانی كورد لە شەڕی داعشدا و رەخنەی لە سیاسەتی جیهانی گرتووە بەرانبەر بە دۆزی كورد. راشی گەیاندووە، كۆمەڵی نێودەوڵەتی هێندەی یەك لە سەدی دۆسیەی فەلەستین گرنگییان بە دۆزی كورد نەداوە.

ساعر پێوەندییەكانی ئیسرائیلی لەگەڵ كورد بە پێوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمەڵگەی درووزەكان بەراورد كردووە و دەڵێت: ئەو پێوەندییانە رەگوڕیشەیان لە بنەما هاوبەشەكاندا هەیە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه