بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، ئەمساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار ملیار دینار وەک پاڵپشتی بۆ ئەو کەسانە تەرخان دەکات کە ناویان گەڕاوەتەوە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج.
ساڵانە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕێکارەکانی پرۆسەی حەج تەواو دەکات و لە ڕێگەی تیروپشکەوە دەرفەت بۆ هاونیشتمانییان دەڕەخسێنێت و ناوی هەزاران کەس بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج دەردەچێت.
کاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕایگەیاند، ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتی دارایی بۆ خوازیارانی بەجێهێنانی حەج دابین دەکات، بۆ پرۆسەی حەجی 2025، بە هەوڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی چوار ملیار و 200 ملیۆن دینار وەک پاڵپشتی دابین دەکرێت.
کاروان ستوونی ئەوەش دەڵێت: ئەوانەی بە ڕێگای ئاسمانی دەڕۆن تەنیا حەوت ملیۆن دینار دەدەن و ئەوانەشی بە ڕێگای وشکانی دەڕۆن پێنج ملیۆن و 500 هەزار دینار دەدەن. ئەگەر هاوکارییەکەی حکومەت نەبوایە، ئەوانەی بەڕێگای ئاسمانی دەڕۆن دەبوو 665 هەزار دینار زیاتر بدەن، ئەوانەشی لە ڕێگەی وشکانی دەڕۆن دەبوو 864 هەزار دینار زیاتر بدەن.
بەهۆی بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێنج هەزار و 125 هاونیشتمانی سوودمەند دەبن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی کوردستان، ئاگاداری ئەوانە دەکات کە ناویان بۆ فەریزەی حەج دەرچووە، لە هەر چوار پارێزگاکە و چوار ئیدارە سەربەخۆکە، لە ڕۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانی لقەکانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن، تاوەکو بەشی دووەمی پارەکە بدەن تا مامەڵەکانیان ڕایی بکرێت، تەنانەت لە ڕۆژانی پشوو دەوامی لقەکان هەیە و مامەڵەکان ڕایی دەکرێن
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بەرپرسێکى کورد نامەى بۆ ئەحمەد ئەلشەرع ناردووە
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێدەکەنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
سێ بانک مووچەخۆران ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئێران واز لە سوریا ناهێنێت
1 رۆژ پێش ئێستا
بەفر بارین دەست پێدەکاتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه