ئهمڕۆ ههینی 27ی 12ی 2024، پهیجی فهرمیی وهزارهتی گواستنهوه و گهیاندنی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتیی (فهیسبووك) كهشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو كردهوه و تێیدا هاتووه: "ئەمڕۆ هەینى ئاسمان هەورى تەواو دەبێ، سەرەتا نمەباران و بارانى مامناوەند لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ئیدارەى سەربەخۆى سۆران دەبارێت، پاشان بۆ کاتەکانى دوای نیوهڕۆ کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەورەتریشقەشی لەگەڵ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان و ناوچە سنووریەکان بەفر دهبارێت و پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد بکات و هەندێک جار دەگۆڕێت بۆ لێزمەباران."
پلەی گەرما/ بە نزیکەی 1 تـــــا 3 پلە نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
خێراى با/ مام ناوەند دەبیت (15 - 25) کم/ک هەندێک کات خیراییەکەى زیاد دەکات بۆ سەروى 40 کم /ک.
ئاراستەی با/ باشوورى خۆرهەلات دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (6 – 8) کم دەبێت.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، سبەی شەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێ و دەگۆڕێ بۆ نیمچە هەور و لە کاتەکانی بەیانیدا نمەباران لە هەندێک ناوچە دەبارێ و هەندێک کات لە ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەند دەبارێ و لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ کۆتایی بەم شەپۆڵە بارانبارینە دێت.
پلەی گەرما / نزم دەبیتەوە بە 1-3 پله بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
خێراى با/ لەسەرخۆ- مام ناوەند دەبێت (10 - 20) کم/ک.
ئاراستەی با/ باشوورى خۆرئاوا دەبێت.
مەوداى بینین/ لەنێوان (8–10 ) کم دەبێت.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 13 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 12 پلەى سیلیزى
دهۆک: 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 13 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 3 پلەى سیلیزى
سۆران: 9 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 16 پلەى سیلیزى.
وەڵام بدەوه