KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکەی هێڵی ئاسمانی ئازەربایجان بڵاوکردەوە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوی کردووەتەوە: "زۆر خەمبار بووم بە بیستنی ڕووداوی تراجیدی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکەی نێوان باکۆ و گرۆزنی."
سەرۆکی حکوومەت دەشڵێت: "لەم کاتە سەختەدا، هاوخەمی قوربانیان و کەسوکارەکانیانم."
شایانی باسە چوارشەممە 25/12/2024، ، فڕۆکەیەکی مەدەنیی گەشتیاریی ئازەربایجان لە کازاخستان کەوتەخوارەوە و بەگوێری دوایین زانیارییەکان لە كۆی 67 سەرنشینی فڕۆكەكە، 25 كەس ڕزگاریان بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه