پێشبینی ئەکرێت لەئەنجامی کاریگەری سەرەکی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاستو تێکەڵ بوونی بڕێک شێی دەریای سورو مەداری به شەپۆلی دەریای ناوەڕاست،
ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر هەتاڕۆژی شەممە 28 ی مانگ درەنگانێک کاریگەری بمێنێتەوە ، لەئێوارە بۆ شەوی شەممە لەسەر یەکشەمە کاریگەری شەپۆلەکە بەتەواوی کۆتایی دێت "
کاریگەری سەرەتای شەپۆل سبەی شەو زیاتر درەنگانو بەولاوە لەسەر ناوچەکانی پارێزگای دهۆک و موسڵ و هەولێر ئەبێت دواتر ئیدارەی ڕاپەرینو سلێمانی و ناوچەکانی تر دووسبەی هەینی ڕۆژەکەی و شەوەکەی زۆرترین کاریگەری شەپۆله کە دەبێت لەبەرزی 1500مەترو بۆ سەرەوە ئەو ناوچانەی بەرزن لەئاست ڕووی دەریاوە ئەگەری بەفر بارین هەیە خێرای بای باشورو باشوری خۆرهەڵات بەتایبەتی چالاک ئەبێت لەسەر زۆرینەی ناوچەکان پێش گەیشتنو سەرەتای شەپۆله کە بەزۆری " بەخێرایی 25تا70کم لە سەعاتێکدا
لەهەندێ شوێن ئەگەر هەیە زیان بداتو درەخت بشکێنێ ،
شایەنی باسە ئەم شەپۆله بەنسبەت شەپۆلەکانی تری ئەم مانگە باشترەو زۆرترین بڕی باران بۆ ناوچە جیاوازه کانی سنوری دهۆکو هەولێرو ڕاپەرین دەبێت کەمترین ڕێژەش ئەگەر هەیه لەناوچەکانی گەرمیان بێ ،
ناوچەکانی سنوری دهۆکو هەولێرو ڕاپەرینو کۆیه ڕێژەی بارانەکە 20 ملم تا 60 ملم یان زیاتر دەبێت ،
سلێمانی و دەوروبەری و شارەزورو گەرمیان 8 ملم تا سەروی 40 ملم
بارانەکە زیاتر بەشێوەی دێمی دەبێت هەندێ جار هەوره بروسکەشی لەگەڵ دەبێت لەناوچە گەرمەکان و وە پلەکانی گەرما لەشەممەوە بەتایبەتی 3 تا 4 پلە دادەبەزن.
واللە اعلم
#شاڵاوهیدایەت
25/12/2024
PM/4:56
وەڵام بدەوه