KurdistanPress...

CLOSE

ئەبوبەکر کاروانی وەڵامی حیزبەکەی دایەوە

بەپەلە.. ئەبوبەکر کاروانی:
داوای لێبوردن رەت دەکەمەوەو بەشداری کۆنگرە ناکەم

دەقی نوسینەکەی کاروانی:

داوای لێبووردنی قووربانی رەتدەکەمەوەو بەشداری کۆنگرە ناکەم

سەبارەت بەبریارەکەی ئەمرۆی سەرکردایەتی یەکگرتوو دەربارەی ئەو شەش ئەندامەی لەکۆنگرە بێبەشکرابوون و مەرجدارکردنی بەشداریکردنی براتان و کاك هەڵەدنی بەداوای لێبووردن کردن، بەشەکەی خۆم بەوپەری قەناعەتەوە ڕایدەگەیەنم کەداواکردنی لێبوردن لەقوربانی رەتدەکەمەوەو بەشداری لە کۆنگرەدا ناکەم وهیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ئەگەر بڕیاریش بێت داوای لێبوردنێك لەم چوارچێوەدا لەگۆڕێدا بێت، دەبێت ئەوکەسانە داوای لێبووردن لەڕێکخستنەکان وحیزبەکەیان وئێمەش بکەن، لەپشت پێشێلکردنی پەیرەوی ناوخۆو دەرکردنی بریارە ناپەیرەویی وهەڵەکەوە بوون. نەك ئێمەمانان کەدوای ئەوەی هەموو دەرگاکانیان لێداخستین و ناوی بێبەشکراوەکان لەکۆنگرە بڵاوبۆوەو بوو بە پرسیێکی ڕایگشتی، ناچاربووین روونکردنەوە بدەین وحەقیقەتی ئەوەی روویداوە بخەینە روو.

من لێرەشەوە وە سووپاس وپێزانینی زۆری خۆم بۆ هەموو ئەو بەڕێزانە دەردەبرم لە ناوخۆو دەرەوەی یەکگرتوو ، پەیوەندیان پێوە کردین وهاوسۆزیان لەگەڵ دەربرین و فشارو رەخنەکانیان بوون بەهۆی ئەوەی سەرکردایەتی یەکگرتوو ئەگەر سەبارەت بە ئێمە بە نیوە ناچڵیش بێت، بەشێ لەهەڵەکە راستبکەنەوە.

دەبێت پەندی ئەوەشی لێوەربگرن لەداهاتوودا بوێرانەترو لێپرسراوانەتر هەرلەسەرەتاوە ڕێ لەم جۆرە هەڵەو ناهەقیانە بگرن و بۆکەسی یەکەم یاخوود چەند کەسێکی کەم ودیاریکراو بەجێیان نەهێڵن، سەری هەموو لایەك بەرز وکوردستان وگەلەکەی بەئامانجگەیشتوو.

ئەم نوسینەی ئەبوبەکر کاروانی لەکاتێکدایە
یەکگرتووی ئیسلامی ڕایگەیاندبوو کە ئەبوبەکر کاروانی و ئەبوبەکر هەلەدنی دەتوانن بەژداری کۆنگرەی یەکگرتوو بکەن، بەمەرجێک ئەگەر داوای لێبوردن بکەن!!

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه