مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رای دەگەیەنێت، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، پیرۆزبایی لە کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای جەژن و پشوویەکی ئارام و پڕ لە شادیان بۆ دەخوازم.
دەشڵێت، كوردستان هەمیشە نیشتمانی بەیەکەوەژیانی ئایین و ئایینزای جۆراوجۆر بووە و پێویستە هەموومان زیاتر پەرە بە کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پتەوکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و برایەتی و تەبایی نێوان گشت پێکهاتەکانی کوردستان بدەین.
جەژنی لەدایکبوون پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشیدا بژین .
وەڵام بدەوه