تا ئێستاش پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات (ههسهده) و گروپه چهكداره دڵسۆزەکانی تورکیا بەردەوامە لە ڕۆژئاوای ڕوباری فورات، دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میحوەری بەنداوی تیشرین پێشڕەوییان کرد و چەند گوندێکی دەوروبەری بەنداوەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
گوندی قەزالی لە لادێی ڕۆژئاوای شاری تەل ئەبیاد و ئەو سایلۆیانەی کە لهناوچهكهدان، نیوەشەوی ڕابردو لەلایەن کوتلە دڵسۆزەکانی تورکیاوە تۆپباران کران، ئەوەش هاوکات لەگەڵ بۆردومانێکی تۆپخانە بۆ سەر گوندی تەل ئەلتەویل لە لادێکانی ڕۆژئاوای شاری تەل تەمر.
ئێوارەی دوێنێ دوشەممە، دوای ئەوەی گروپه چهكدارهكانی سهر به توركا هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن، سێ ئەندامی گروپه چهكدارهكانی لایهنگری تورکیا کوژران، ئۆتۆمبێلێکی سەربازیش تێکشکێندرا، دوای ئەوەی هەوڵیاندا پێشڕەوی بکەن بە ئاڕاستەی گوندی عەلیای ڕۆژئاوای تەل تەمر لە لادێكانی حەسەکە.
ناوچەکە شایەتی پێکدادانی توندوی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و کوتلە لایەنگرەکانی تورکیا بوه.
بەگوێرەی بەیاننامەیەکی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرەبەیانی ئهمڕۆ سێشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات ماتەمینی بۆ 16 شەڕڤانەکانی گێڕاوه، كه لهمیانی بهرپهچدانهوهی هێرشەکانی هێزەکانی توركیا و گروپه چهكدارهكانی سەر به توركیا له ناوچە جیاجیاکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، گیانیان لهدهستداوه.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، شەڕڤانان هێرشەکانیان بۆ سەر لادێکانی حەلەب، مەنبەج، پردی قەرا قۆزاک، بەنداوی تیشرین و لادێکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوهر بەرپەرچ داوەتەوە.
هاوكات بهگوێرهی ڕۆژئاڤای كوردستان، هێزەکانی هاوپەیمانان هێزی سەربازییان هێنایە دو بنکەی سەربازی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر و وێستگەی غازی کۆنیکۆ لە لادێی دێرەزور، کە پێکهاتبون لە 60 بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی كه لە دەروازەی سنوریی ئەلوەلید لەگەڵ عێراق چونهته ناوچهكه.
وەڵام بدەوه