KurdistanPress...

CLOSE

لەبارەی پشووی فەرمی زانیاری نوێ گەیشت

تەندروستی هەولێر ئاگاداری پزیشك و كارمەندانی دەكاتەوە كە پشووی سەری ساڵ كەم كراوەتەوە، بەپێی بڕیارەكە ڕۆژی چواری كانوونی دووەم دەوامیان دەست پێ‌ دەكاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 24ـی كانوونی یەكەم، لە ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێردا هاتووە، پاڵپشت بە بڕیاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی چوارشەم 25ی 12ی 2024، تا ڕۆژی پێنجشەم 2ی 1ی 2025، لە سەرجەم داودەزگاكانی هەرێمی كوردستان پشووی فەرمی دەبێت.

باس لەوەش كراوە، ڕۆژی شەموو چواری كانوونی دووەمی 2025 لە سەرجەم داودەزگاكانی تەندروستییەكان دەوامی فەرمی دەست پێ دەكاتەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە ڕۆژانی پشووی فەرمی خزمەتگوزاریی پزیشكی تەندروستی بەردەوام دەبن بەشێوەی ئێشكگری (24) سەعاتی بۆ پێشوازیكردنی لە حاڵەتی ڕووداو و چارەسەری و خوێنبەخشین.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه