KurdistanPress...

CLOSE

پشووی سەر ساڵ بڵاودەکرێتەوە

بڕیاروایە ئەمڕۆ پشووی سەری ساڵ لە هەرێمی کوردستان یەکلایی بێتەوە و بڵاو بکرێتەوە، سەرچاوەیەکیش جەخت دەکاتەوە: "لەنێو بڕیاری پشوو ئاماژه بەوە دەکرێت، هەرکات وەزارەتی دارایی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دا، بانکەکان و فەرمانگە پەیوەندارەکان بۆ دابەشکردنی مووچە دەوام دەکەن."

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند: "بڕیارە ئەمڕۆ بە فەرمی بڕیار لەبارەی پشووی فەرمیی سەری ساڵ بدرێت، ئەگەریش هەیە هەر ئەمڕۆ بڵاو بکرێتەوە."

سەبارەت بە پشووەکە گوتی: "25ی 12 پشووە، هەروەها ئەمجارە 2ی1ی2025 دەکەوێتە پێنجشەممە، بۆیه ئەگەری هەیە پشووی سەری ساڵ درێژ بکرێتەوە و ڕۆژی 5ی1ی2025 دەوام دەست پێبکاتەوە، ئەمڕۆ ئەوه یەکلایی دەبێتەوە كە ماوەی پشووەکە چەند ڕۆژ دەبێت."

ساڵی رابردوو هەشت ڕۆژ پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان راگەیاندرا، كە لە 25ـی كانوونی یەكەمی 2023 تاوةكوو 1ی كانوونی دووەمی 2024 بوو.

سەرچاوەکەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستە ڕوو: "لەنێو بڕیاری پشوودا ئاماژه بەوە دەکرێت، هەرکات وەزارەتی دارایی بڕیاری دابەشکردنی مووچەی دا، ئەوا لە كاتی پشووی فەرمیدا، بانکەکان و فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی بۆ دابەشکردنی مووچە دەوام دەکەن."

پێشتر سەرمەند بەرزنجی، بەڕێوەبەری کارگێڕی و خۆیەتیی زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، ڕاگەیاند: "بەپێی ساڵنامەی زانكۆ، پشووی سەری ساڵ لە 28ی 12 تاوەكوو 2ی1ی2025، دەبێت، بەڵام بە گشتی پشووەكە لە 25ی 12 دەست پێدەكات و رۆژی 5ی1ی2025 دەوام دەست پێ دەكاتەوە."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه