لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەوامی خوێندن ئاسایی بووەتەوە و 90%ـی مامۆستایان گەڕاونەتەوە هۆڵەكانی خوێندن و دەستیان بە وانەگوتنەوە كردووە.
ئەمڕۆ یەكشەم 22ـی كانوونی یەكەم، هونەری فەقێ نوێنەری مامۆستایانی ناڕەزایەتی، بە "وشە"ـی راگەیاند، دەوام لە قوتابخانەكان ئاسایی بووەتەوە.
زیاتر گوتی، ئێمە دەزانین كێشەی مووچە لەلایەن عێراقەوە دروست دەكرێت، بەڵام مامۆستاش ناهەقی نییە كە دوو مانگ مووچە وەرنەگرێت و دەوام بایكۆت بكات.
ئاماژەی بەوەش كرد، بەشێكمان ئەمڕۆ هەوڵیان لەگەڵ درا درێژە بەو بایكۆتە بدەن، بەڵام رەتمان كردەوە، چونكە دوێنێ مووچە دابەش كرا و تۆزێك دۆخەكە باشتر بووە.
تریفە محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات لە سلێمانی رای گەیاند، دوای بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن، ئەمڕۆ 90%ـی مامۆستایان گەڕاونەتەوە قوتابخانەكان و دەوام بەشێوەیەكی فەرمی ئاسایی بووەتەوە.
باسی لەوەش كرد، 10%ـی ئەو قوتابخانانەی كە دەوام تێیاندا دەستی پێ نەكردووەتەوە، پەروەردەكانی دەرەوەی شارن.
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه