KurdistanPress...

CLOSE

هەواڵێکى خۆش بۆ هاوڵاتیانى ئەو سنورە ڕاگەیاندرا

ئاگرین عه‌بدوڵا، بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان  ڕایگەیاند: "ڕێگه‌ی نێوان هەولێر - كۆیە لەلایەن كۆمپانیای (ئازڤان)ه‌وه‌ كه‌وته‌ واری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ كه‌ درێژیەكەی نزیكه‌ی (40) كیلۆمەترە و گوژمەی پرۆژه‌كه‌ش (560.443.225.000) دیناره‌."
گوتیشی، ئەم ڕێگه‌یە گەشەی پێ دەدرێت و بەرزە پردیشی بۆ دەكرێت.
ڕاشیگەیاند، پرۆژەكە بریتییه‌ لە فراوانكردن و تەواوكردنی قۆناغی یەكەم و دووەمی رێگه‌ی هەولێر - كۆیە لە ڕووی دیزانیشەوە كە پانزدە ساڵ پێش ئێستا كراوە، گشت كەموكورتیەكان چاك ده‌كرێته‌وه‌ و چینەكانی ڕێگاكەش بەهێز دەكرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو، جێگه‌ی خۆشحاڵیه‌ كە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زۆری بە بواری رێگه‌وبان دا كە توانی پێشكەوتنێكی زۆر لە ڕێگاكانی گشت شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان بكات و گەشە بە گشت شارەكان بدات لە بواری ڕێگه‌وبان بە بێ جیاوازی كە ئەمەش یەكێك بوو لە پلانەكانی كاركردنی سەرۆكی حكوومەت، ئەوە بوو خۆشبەختانە توانی ئەم پلانەی لەبواری رێگاوبان بە جێ بگەیەنێت و پشتیوان بە خوا لە كابینەی دەیەم دەتوانرێت كاری باشتر لە بواری ڕێگه‌وبان بكرێت.
ڕۆژی 10/10/2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی جووتسایدی هەولێر - کۆیەی دانا، لەو ڕۆژەوەش، دەست بە ڕێكارەكانی جێبەجێكردنی پڕۆژەكە كراوە و ئێستا لە قۆناغی كۆتاییدایە و بەم زوانە دەست بە دروستكردنی ڕێگاكە دەكرێت.
هەر لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی دووسایدی هەولێر كۆیە، مەسرور بارزانی لە وتارێكدا گوتی: "ڕێگاکە دەتوانێت یارمەتیدەرێکی زۆر بێت بۆ بەستنەوەی شاری کۆیە، تەقتەق و دەوروبەری بە هەولێری پایتەخت و دەبێتە بەشێکی سەرەکیش لە بەستنەوەی هەولێر بە سلێمانی."
سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەش دابوو: "خەڵكی كۆیە شایەنی ئەوەن خزمەتی زیاتر بكرێن، پێشتر لە كابینەكانی پێشووی حكوومەت، بەهۆی ڕێگرییەكان جووتسایدی هەولێر - كۆیە نەكراوە، هیوادارین ڕێگرییەكان نەمێنن بۆ ئەوەی دەستی ئاوەدانی بگاتە هەموو كوردستان."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه