Kurdistan Press - سبەی شاندێکی وڵاتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات سبەی شاندێکی وڵاتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی شاندێکی وڵاتی ئێران سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکات

بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بڕیارە سبەی ٢٢ی٨ی٢٠٢٢ رۆژی دووشەممە شاندێکی پارێزگای ئورمیە بەسەرۆکایەتی پارێزگاری ئورمیە ئاغای سادقی سەردانی ھەرێمی کوردستان لە ھەولێر بکەن".

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "مەبەست لەو سەردانەی شاندەکەی وڵاتی ئێران بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ گفتووگۆکردنە لەبارەی پرسی بازرگانی و ھەماھەنگی زیاتری نێوان ھەردوولا و رێکاری تەواو بگرنەبەر بۆ ھاتنی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ ھەرێمی کوردستان، کە بڕیارە بە ھەرێمی کوردستاندا بچن بۆ چلەی ئیمام حوسێن".

ناوبراو گوتیشی: "ئەو شاندە لەگەڵ بەرپرسانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، بۆ ئەوەی گفتووگۆ بکەن لەبارەی چۆن بتوانن زیاتر پەرە بەبواری بازرگانی بدەن و ئاسانکاری زیاتر بکرێت و جوڵەی بازرگانی زیاتر بێت، چونکە ھەردوولا ھاوڕان لەسەر زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران ".

ئاڵوگۆڕی بازرگانی ساڵانە لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران دەگاتە چوار ملیار دۆلار و ھەردوولا ھەوڵ دەدەن بۆ ئەوەی وەکو پێشوو بۆ ھەشت ملیار دۆلار لەساڵێکدا بەرزبکەنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا