Kurdistan Press - سوتەمەنی ھەولێر هاوڵاتیان دڵنیادەکاته‌وە له‌ بەنزینی ٨٠٠ ئۆکتانەکەی لە سەروى ٩٠ دەبێت سوتەمەنی ھەولێر هاوڵاتیان دڵنیادەکاته‌وە له‌ بەنزینی ٨٠٠ ئۆکتانەکەی لە سەروى ٩٠ دەبێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سوتەمەنی ھەولێر هاوڵاتیان دڵنیادەکاته‌وە له‌ بەنزینی ٨٠٠ ئۆکتانەکەی لە سەروى ٩٠ دەبێت

ەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتی، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ باشترکردنی جۆری بەنزینی ٨٠٠ دیناری گرێبەست لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەنزینێکی زۆر باشیان ھەیە و ئۆکتانەکەی سەرەوەی ٩٠ دەبێت، کە بەنزینێکی زۆر باشە و خەڵک دەتوانێت بێ دوو دڵی بەکاری بێنێت و بۆ ھەموو کوردستانیش دابینی دەکەن.

ئاری کاکەشین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام لەھەوڵدابوو جۆری بەنزینی ٨٠٠ دیناری باش بکات، بۆ ئەو مەبەستەش ئێستا گرێبەستی لەگەڵ پاڵاوگەی لاناس کردووە، کە بەشێوەیەکی یاسایی و ستانداردی جیھانی دروستکراوە و بەنزینێکی زۆر باشی ھەیە و ئۆکتانەکەی لە سەرەوەی ٩٠ دەبێت و خەڵک دڵنیادەکەمەوە بێ دوو دڵی بەکاری بێنن".

بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر گوتیشی: "لە ئێستادا دەست بەدابینکردنی بەنزینەکە کراوە و رۆژانە تەنھا بۆ ھەولێر ٦٠٠ ھەزار لیتر دابین دەکرێت و کار دەکرێت کە رێژەکە زیاد بێت و بەجۆرێک بتوانین ھەموو بەنزین بکرێتە ٨٠٠ دینار، چونکە کە ئەو جۆرە بەنزینە باشە ھەبێت خەڵک بەنزینی دیکە بەکار ناھێنێت، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی زۆر باش و گرنگە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه