ئەمڕۆ چوارشەممە 17ـی 08ـی 2022 نرخی دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینی و دوای چەندین مانگ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بۆ خوار 148 هەزار دینار دابەزی.
دوای کاتژمێر 03:00ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بۆرسەکانی بەغدا 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 147 هەزار و 950 دینار مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها لە پارێزگای هەولێر نرخی 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمە لەکاتێکدا کە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 100 دۆلار بەرامبەر بە 148 هەزار و 150 دینار مامەڵەی پێوەکرابوو.
خاوەنی کۆمپیانیایەکی ئاڵۆگۆڕی دراو ئاماژەی بەوە دا کە دابەزینی نرخی دۆلار پەیوەندی بە دابینکردنی بڕێکی زۆری ئەو دراوە و کەمی خواستیش لەبەرامبەردا هەیە.
جێی باسە، دابەزینی نرخی دۆلار دوای دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری دارایی عێراق دێت، کە بە کاراکتەری سەرەکی گۆڕینی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار لە عێراق دادەنرێت.
وەڵام بدەوه