Kurdistan Press - ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی ٤ ملیار دۆلارە ساڵانە ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی ٤ ملیار دۆلارە ساڵانە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی ٤ ملیار دۆلارە ساڵانە

ەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران گوتی، لە ئێستادا ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ھەرێم و ئێران گەیشتۆتە ٤ ملیار دۆلار لەساڵێکدا و کار دەکرێت بۆ ئاستی پێشوو زیاد بکرێت بۆ ھەشت ملیار دۆلار، بۆ ئەو مەبەستەش ھەموو ئاسانکاریەک دەکرێت و ھەر کێشە و گرفتێکیش ھەبێت چارەسەر دەکرێت.

عەبدوڵڵا ئاکرەیی، بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئاڵوگۆری بازرگانی لە نێوان ھەرێمی کوردستان و ئێران نزیکەی ٤ ملیار دۆلارە ساڵانە و ئێمە بەوە ڕازی نین و دەمانەوێت بچێتە ئاستێکی بەرزتر وەکو پێشوو، کە ساڵانە ئاڵوگۆری بازرگانی دەگەیشتە ھەشت ملیار دۆلار، بۆیە کاری بەردەوام دەکرێت و سیاسەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە پەرە بە کەرتی بازرگانی بدرێت و قەبارەی بازرگانی زیاتر بکرێت لەگەڵ ئێران".

عەبدوڵڵا ئاکرەیی گوتیشی: "بڕیارە گرنگی بە خاڵە سنووریەکانی نێوان ھەرێم و ئێران بدرێت،  وەکو حاجی ئۆمەران، پەروێزخان و باشماخ، بۆ ئەوەی ھەرچی کێشە و گرفتیان ھەیە چارەسەر بکرێت و ئاسانکاری بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانی بکرێت و قەبارەی بازرگانی وەکو پێشووتر زیاتربێت، ناوبراو باسی لەوەشکرد، ھاوکاری لە ھەردوولا ھەیە و پێکەوە کار دەکەن بۆ ئەوەی ئاستی بازرگانی بەرزبکرێتەوە".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه