Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 14ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانیتیی فەتح کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

هەر لەو دیدارەدا هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه