Kurdistan Press - ھەنگاوی کرداری بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستی پێکردووە  ھەنگاوی کرداری بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستی پێکردووە  | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ھەنگاوی کرداری بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستی پێکردووە 

بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک  رایگه‌یاند، ھەنگاوی کرداری بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراک دەستی پێکردووە و لەماوەیەکی نزیکدا دەبێتە ئەلیکترۆنی، کە سوودێکی زۆری ھەیە و دادپەروەری لە دابەشکردنی خۆراک دروست دەبێت و خۆراکی کەمدرامەتەکانیش زیاتر دەبێت و ئەوانەی مووچەشیان لە ملیۆنێک و 500 ھەزار دینار زیاترە دەبڕدرێت.

 

حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری فۆرمی خۆراکی مانگانە لە دھۆک، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: ھەنگاوەکانی بە ئەلیکترۆنی کردنی فۆرمی خۆراکی مانگانە دەستیپێکردووە و ئێمە تەواوی زانیاریمان بۆ ناردوون و ئێستا وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی عێراق کاری لەسەر دەکات و لەم ماوەیە کارەکان تەواو دەبێت و فۆرمی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی.

 

حوسێن سەبری گوتیشی: ئەو کارە زۆر گرنگە و دەزانین کێ مستەحەقی وەرگرتنی خۆراکە و کێ مستەحەق نیە و چەند کەس خۆراکی مانگانە نایانگرێتەوە و چەند کەس دەیانگرێتەوە، چونکە بە ئەلیکترۆنی بکرێت بە فەرمانگەی چاودێری خێزانی گرێدەدرێت کە چەند کەسی کەمدرامەت ھەیە بۆ ئەوەی بەشێکی خۆراک بۆ ئەوان  زیاد بکرێت و دیار دەبێت چەند کەس مردووە و چەند کەس رۆیشتووە بۆ دەرەوە و ئەوانەی گلەیی دەکەن کە خۆراک بەتەواوی دابەش ناکرێت، بۆیە دادپەروەری دروست دەبێت و جگە لەوەش ناکرێت ھەر پشت بە کاغەز ببەستین و پێویستە بەئەلیکترۆنی بکرێت، چونکە ئێستا حکوومەت کار بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی ھەموو دەزگاکانی کردووە .

 

سەبری ڕوونیشیکردەوە: لە عێراق برێکی خۆراک مانگانە زیاتر دەدرێتە ئەوانەی کەمدرامەتن، بەڵام لە ھەرێم ئەو کارە نیە، بە جێبەجێکردنی ئەو ھەنگاوەش ئەوا دەدرێتە ھاووڵاتیانی کەمدەرامەتی ھەرێم، بۆیە ئەوە ھەنگاوێکی باشە و لەماوەیەکی نزیکدا پسولەی خۆراک دەبێتە ئەلیکترۆنی و دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه