KurdistanPress...

CLOSE

شاڵاو کۆسرەت بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە

بەیانیی ئەمڕۆ شەممە 21ی دیسێمبەری 2024، لە كاتی بەخاكسپاردنی ئەفسەرێكی باڵای پۆلیس، باری تەندروستیی شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان تێك دەچێت و بەپەلە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە.
دەوروبەری كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ و لە كاتێكدا كەسوكار و دۆست و ناسیاوانی عەمید (فەرهاد محەمەد)، جێگری بەڕێوەبەری پۆلیسی هەرێم، چاوەڕوانی گەیشتنی تەرمی عەمید فەرهاد بوون كە دوێنێ بە ڕووداوێكی هاتوچۆ كۆچی دوایی كرد، شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵیش بۆ بەشداریكردن لە مەراسیمی ناشتنەكە، دەچێتە گۆڕستانی كەسنەزان كە دەكەوێتە پشت ناحیەی كەسنەزان.
هەمان سەرچاوە باسی لەوە كرد كە هێشتا تەرمەكە نەگەیشتبوو، لەناكاو باری تەندروستیی شاڵاو كۆسرەت ڕەسووڵ تێكچوو، بەر بووەوە و حاڵەتێكی سەیری تەندروستی بەسەر هات، بۆیە پاسەوانەكانی بە خێرایی بردیانە نێو ئۆتۆمبێل و بەپەلە گواستیانەوە.
سەرچاوەكە جەختی كردەوە كە ئەو كەسانەی لە نزیكەوە شاڵاو كۆسرەتیان بینی، دەڵێن وەک بوورانەوە یان بەلاداهاتنی لەناکاو وا بووە، بەڵام نازانرێت بە دروستی تووشی چ بارێكی تەندروستی بووە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه