KurdistanPress...

CLOSE

کاتی گەیشتنی پارەی بژمێرەکان ڕاگەیاندرا

پێش سەری ساڵ 20 هەزار كەس پاداشت دەكرێن

مەحموود عوسمان بەڕێوەبەری جێبەجێبەجێكاری سەرژمێری گشتیی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، لە هەرێمی كوردستان 20 هەزار كەسیان بەشدارییان لەو پرۆسەیە كردووە و سێ لیژنەی ژمێریارییان پێنج رۆژە لە بەغدا وردبینی لە ناوەكان دەكەن، لەم رۆژانە تەواو دەبێت و لە بەغدا لە خەرجكردنی پارەكە ئاگادار دەكرێنەوە‌.

زاتر گوتی، هەندێك دەنگۆ هەبوو باسیان لەوە دەكرد، پاداشتی ئەوانە دوا دەكەوێت، بەڵام ڕاست نییە‌.

روونیكردەوە، پرۆسەكە وەك لیستی مووچە وایە و بۆ بەغدا رەوانە كراوە، بڕیارەكان ناوەندین و دوای وردبینی، پارەیان بۆ خەرج دەكرێت، ناگاتە سەری ساڵ كە كارمەندەكان پاداشتی خۆیان وەردەگرن و بەپێی یاسا چەند پاداشت بۆیان دیاری كرابێت، پێیان دەدرێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه