بەهای تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلار به خێرایی له دابه‌زیندایه و كڕین یان هه‌ڵگرتنی ئه‌و جۆره دراوه جگه له زیان، هیچ سوودێكی نییه، ته‌نیا له ماوه‌ی 10 رۆژی رابردوودا تمه‌نی ئێرانی نزیكه‌ی 10% به‌های خۆی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ نرخی هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی تاران گه‌یشته نزیكه‌ی 78 هه‌زار تمه‌ن و به حه‌واڵه سه‌رووی ئه‌و نرخه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت.
دوێنێ سێشه‌م عه‌لی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێكی تر پێداگریی له‌وه كرد كه پاڵپشتی له به‌ره‌ی مقاوه‌مه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ی له‌ناو ده‌چێت ئیسرائیله، ئه‌و چوارشه‌می هه‌فته‌ی رابردووش پاڵپشتیی خۆی بۆ به‌ره‌ی مقاوه‌مه دووپات كرده‌وه كه بووه‌ته هۆی زیاتر شێواندنی بازاڕه‌كانی ئێران.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكاش، باسی ئه‌گه‌ری هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئێران و له‌ناوبردنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان كردووه كه كاریگه‌ریی زیاتری خستووه‌ته سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران. پێشبینی كراوه هه‌ر جۆره هێرشێكی نوێ بۆ سه‌ر ئێران، به‌های دۆلار بگه‌یه‌نێته 100 هه‌زار تمه‌ن.
پێشتریش وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان له ئێران كردبوو ئه‌گه‌ر له سیاسه‌ته‌كانی به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا به ته‌واوی ئاماده‌ن رێكاری سنه‌پ به‌ك چالاك بكه‌ن كه مه‌به‌ست لێی سه‌پاندنی ته‌واوی ئه‌و سزایانه‌یه كه له 2015ه‌وه دوای رێككه‌وتنی ناوكی له‌لایه‌ن ئه‌وروپاوه وه‌ستێنرابوون.
هۆكارێكی تری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن، پێوه‌سته به به‌رزبوونه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی ئێران و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاته‌كان و به‌و هۆیه‌وه دراوی بیانی كه‌می كردووه، له‌لایه‌كی تره‌وه بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی داخوازی، هه‌وڵی زیاتری كڕینی دۆلار له بازاڕه‌كان ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش به هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر دراوی ئێرانی داده‌نرێت.
له دوای رووخانی سووریا، خه‌ڵكی ئێران هه‌وڵی زیاتری ئه‌وه ده‌ده‌ن پاره‌كانیان له بانك بكێشنه‌وه و به دۆلار بیگۆڕنه‌وه، جۆرێك بێ متمانه‌یی به‌سه‌ر بازاڕه‌كانی ئێران‌دا زاڵ بووه كه به هۆكارێكی تری دابه‌زینی به‌های تمه‌ن داده‌نرێت.
له كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران و سه‌ركه‌وتنی مه‌سعوود پزیشكیان له مانگی ته‌مووزدا، نرخی دۆلار بۆ خوارووی 58 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی تره‌مپ سه‌ركه‌وتووه، هیچ شتێك رووی نه‌داوه له قازانجی بازاڕه‌كانی ئێران‌دا بێت.
ئاگادارن بەهای تەمەن بەرامبەر دۆلار زیاتر شکا
11رۆژ پێش ئێستا |
Focus News |
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
بەرپرسێکى کورد نامەى بۆ ئەحمەد ئەلشەرع ناردووە
1 رۆژ پێش ئێستا
وادەی بەفربارین لە سەنتەری شارەکان ڕاگەیێندرا
1 رۆژ پێش ئێستا
گەشتە ئاسمانیەکان دەستپێدەکەنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه