Kurdistan Press - هۆشداریەکی بەپەلە بۆ هەسەدە ڕاگەیاندرا هۆشداریەکی بەپەلە بۆ هەسەدە ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداریەکی بەپەلە بۆ هەسەدە ڕاگەیاندرا

هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به‌ناوی ئەحمەد شەرع كە نازناوەكەی (ئەبو محەمەد جۆلانیە)، سەرۆکی حەیعەت تەحریر شام په‌یامێكی له‌باره‌ی هه‌سه‌ده‌ بڵاوكرده‌وه‌ و داوا ده‌كات هێزه‌كانی ناو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازیی دیمه‌شقه‌وه‌ بكه‌ن.
هه‌ژمارێكی تایبه‌ت كه‌ به‌ناوی ئەحمەد شەرع له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" كراوه‌ته‌وه‌، له‌ په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندوه‌، "له‌ پێناو یه‌كپارچه‌یی سوریا و سه‌پاندنی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت له‌ ته‌واوی خاكی سوریا، داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی گروپه‌كانی هه‌سه‌ده‌ (هێزه‌كانی سوریای دیموكرات) ده‌كه‌م ده‌ستبه‌جێ جیاببنه‌وه‌ و  په‌یوه‌ندی به‌ سه‌ركردایه‌تی سه‌ربازییه‌وه‌ بكه‌ن"
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ڕاگه‌یه‌ندنی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده‌)  ڕایگه‌یاند، "هێشتا ئه‌حمه‌د شه‌رع هیچ دژایه‌تییه‌كی ڕاسته‌وخۆی بۆ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ ڕانه‌گه‌یاندوه‌، دیارنییه‌ په‌یامه‌كه‌ هی خۆیه‌تی یاخود نا".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، "ئه‌و جۆره‌ په‌یامانه‌ له‌دوای دانوستان و كۆبونه‌وه‌ ده‌كرێن، به‌ڵام تائێستا كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان هێزه‌كانی هه‌سه‌ده‌ و ئەحمەد شەرع و هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام ئه‌نجامنه‌دراوه‌".
ئەو پەیامە لە کاتێکدایە کە فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ڕایگه‌یاند، داگیرکاری تورکیا ناوەستێت و ئێستا پیلانی هەیە هێرشبکاتە سەر كانتۆنی کۆبانێ، تەنانەت پیلانەکەی بریتییە لە لکاندنی و داگیرکردنی تەواوی خاکی سوریا، هەر بەوهۆیەشەوە کۆبانێ ژمارەیەکی زۆر لە سەرباز و چه‌كدارانی سه‌ر به‌ توركیا به‌ پاڵپشتی چەکی قورس لە دۆخی ئامادەباشیدان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه