Kurdistan Press - ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە نێوان پارتی و یەکێتی ئەنجام دەدرێت

پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌.

 دڵشاد شه‌هاب ئەندامی شاندی دانوستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ ڕایگه‌یاند، كاتژمێر 10ی به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌  17ی12ی2024، كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ پیرمام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كان كه‌ ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، كۆبوونه‌وه‌ی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یه‌كێتی گفتوگۆ ده‌بێت له‌ باره‌ی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ئەمە دەبێتە دووەم كۆبوونەوەی هەردوو شاندی دانوستانکاری پارتی و یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی پێكهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەو کاتەوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان کراوە، کۆبوونەوەی یەکەمی نێوان هەردوو شاند، له‌ 30ـی11ی2024ی مانگیش ڕابردوو لە سلێمانی بەڕێوە چوو

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه