Kurdistan Press - تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییی عێراق گەیشتە هەولێر تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییی عێراق گەیشتە هەولێر | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییی عێراق گەیشتە هەولێر

ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی 12ی 2024، تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی داراییی عێراق گەیشتنە هەولێر و دەستیان بە کارەکانیان کردووە.
ئەمڕۆ تیمێکی تەکنیکیی وەزارەتی دارایی عیراقی فیدراڵ گەیشتوونەتە هەولێر و دەستیان کردووە بە کارەکانیان لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی ژمێرکاریی وەزارەتی داراییی هەرێمی كوردستان.
بەپێ زانیاریەکان تیمەکە بۆ چارەسەری چەند کێشەیەکی تەکنیکیی نێوان هەولێر و بەغدا لە بواری بودجە و مووچە هاتوون، کە لە دوایەمین کۆبوونەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق بریاری لەسەر دراوە.
بڕیاریشە ئەو تیمە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە لە هەولێر بمێننەوە، تا لەگەڵ بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری کێشە تەکنیکییەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه