KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێکی گرنگ لە بەڕێز مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

پەیامی مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی، لە ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی ( 72 )مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، پیرۆزبایی لە  سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و گشت ئافرەتانی کوردستان دەکەم و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازم .

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و بەشدارییەکی دیار و كاریگەری لە شۆڕش و خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا  هەبووە و قوتابخانەیەک بووە بۆ پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و سەرکردە. ئومێدەوارم لە درێژەدان بە تێکۆشان و کارکردنی ڕێکخراوەیی خۆیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی گەلی کوردستان بەردەوام و سەرکەوتوو بن.

پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان .

مەسرور بارزانی
جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
2024/12/11

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه