مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه فه‌رمییه‌كه‌ی بۆ به‌حرێن، له شاری مه‌نامه، له‌گه‌ڵ میر سه‌لمان بن حه‌مه‌د ئال خه‌لیفه جێ‌نشین و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حرێن كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌دا بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی شانشینی به‌حرێن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌ته‌كانی كردنه‌وه‌ی كونسوڵگه‌ی به‌حرێن له هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شتی ڕاسته‌وخۆی مه‌نامه - هه‌ولێر له داهاتوودا تاوتوێ كرا.
جێ‌نشین و سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌حرێن، خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت بۆ به‌حرێن ده‌ربڕی، ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندییه‌كان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا پێشان دا.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت سوپاسی پشتیوانیی به‌حرێنی كرد و خواستی پته‌وكردنی پێوه‌ندیی دوولایه‌نه‌ی له بواره‌كانی جێی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش، به تایبه‌تی بنیاتنانی ژێرخان و چاكسازیی دارایی و بانكی و به‌دیجیتاڵكردنی خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكی تری گفتوگۆكاندا، بیروڕا له‌باره‌ی پڕۆژه‌ی ڕێگه‌ی گه‌شه‌پێدان و دواین گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی گشتیی سووریا و ناوچه‌كه به گشتی ئاڵوگۆڕ كرا.
وەڵام بدەوه