پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی كۆمەڵ دەڵێت، من خۆم نەفرۆشتووە و لە كاری پەرلەمانتاری بەردەوام دەبم، ئەوەش هەموو خەڵك دەزانن كە دەنگدەرانی كۆمەڵ لەگەڵ ئەوە بوون بچینە پەرلەمان.
ئەمڕۆ سێشەم 10ـی كانوونی یەكەم، هێرۆ عەتار پەرلەمانتاری كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا، هۆكارەكانی بەشداریكردنی لە دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان ئاشكرا كرد و ڕای گەیاند، وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمانی كوردستان بەردەوامی بەكارەكانی دەدات.
زیاتر گوتی، من دەڵێم كورسییەكانی كۆمەڵ بۆ سێ كورسی كەم كراوەتەوە و كورسییەكانی دراوە بە حزبەكانی تر، هەروەها ئەوەش دەبێت بزانرێت كە دەنگدەرانی كۆمەڵ لەگەڵ ئەوە بوون بچنە پەرلەمان.
باسی لەوەش كرد، من نە خۆم فرۆشتووە و نە بۆ پارەش چوومەتە پەرلەمانی كوردستان، بۆیە وەك پەرلەمانتارێكی سەربەخۆ لە پەرلەمان درێژە بە كارەكانم دەدەم، خزمەتی خەڵكی كوردستان دەكەم و داكۆكی لە مافەكانیان دەكەم.
ئەوە لە كاتێكدایە دووشەمی رابردوو پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەی هەبوو، لە كۆبوونەوەكەدا هێرۆ عەتار بەشداریی دانیشتنەكەی كرد و كۆمەڵی دادگەریش بەیاننامەیەكی دەركرد و رای گەیاند، هێرۆ لە ڕیزەكانی دەركراوە

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه