Kurdistan Press - بریارێکى دڵخۆشکەر لە بەڕێز مەسروور بارزانیەوە بۆ هاوڵاتیانى هەولێر ڕاگەیاندرا بریارێکى دڵخۆشکەر لە بەڕێز مەسروور بارزانیەوە بۆ هاوڵاتیانى هەولێر ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بریارێکى دڵخۆشکەر لە بەڕێز مەسروور بارزانیەوە بۆ هاوڵاتیانى هەولێر ڕاگەیاندرا

سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیژنە تەناهییەكانی هەولێری راسپاردووە كە هەر پاڵاوگەیەك پابەندی رێنوێنییەك ژینگەییەكان نەبێت، پێویستە دابخرێت و خاوەنەكەیشی بگیرێت، بۆ ئەمەیش چاوپۆشی لە هیچ كەسێك ناكرێت. 

بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجوومەنی ئاسایش و پۆلیس و لیژنەكانی قایمقامیەت و لایەنە پێوەندارەكانی ژینگە راسپێردراون دەست بە هەڵمەتێك بكەن بۆ مەبەستی بەدواداچوون بۆ كاری پاڵاوگەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر و هەر پاڵاوگەیەكیش پابەندی رێنوێنێیەكان نەبێت دادەخرێت و خاوەنەكەیشی دەگیرێت. 

بەپێی بڕیارەكەی سەرۆكی حكوومەت، دەبێت هەموو پاڵاوگەكان پابەندی رێنوێنییە ژینگەییەكان بن، بە پێچەوانەوە دادەخرێت و خاوەكەیشی دەگیرێت. 

هەفتەی رابردوو، ئاسایشی هەولێر بڵاوی كردەوە كە چەند پاڵاوگەیەك لە سنووری هەولێر بەهۆی پابەند نەبوونیان بە رێنوێنییە ژینگەییەكان داخران و خاوەنەكانیشیان گیران. 

ئاسایش روونی كردبووەوە، بەهۆی ئەوەی ئه‌و پاڵاوگانه‌ به‌ دانانی پاڵاوگه‌ی دووه‌م له‌ ناو پاڵاوگه‌كانی خۆیان، جۆره‌ گازوایلێكی كوالێتیی نزمیان به‌رهه‌م ده‌هێنا و له‌ كاتی به‌رهه‌مهێنانیدا جۆره‌ گازێكی ژه‌هراوی ده‌خاته‌ ژینگه‌وه‌ كه‌ زۆر زیانبه‌خشه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك پاڵاوگه‌ كه‌ پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان نه‌بوون، خاوه‌نه‌كه‌ی یان بریکارەکانیان گیراون و پاڵاوگه‌كانیش داخران.  

ئەم بڕیارەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێم لە كاتێكدایە ماوەیەكە ژینگەی هەولێر بەهۆی كاری ئەم پاڵاوگانەوە پیسبوونی بەخۆیەوە بینیووە، ئامانج لێی پاكبوونەوەی ژینگەی هەولێرە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه