KurdistanPress...

CLOSE

پارە هات و کاتی دابەشکردنی ڕاگەیاندرا

لەلایەن كۆمسیۆنەوە تەواوی ناوی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان رەوانەی دارایی كراوە و ئەمڕۆ بڕیاری خەرجكردنی پارەكەیان بۆ درا.

ئەمڕۆ یەكشەم هەشتی كانوونی یەكەم، بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت بە "کوردستان پرێس" دراون، ئەمڕۆ رێكارەكانی ناردنی پارەی كارمەندانی سەر سندووقی دەنگدان تەواو كران.

ئەوەش زانراوە، ئەمڕۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجكردنی ئەو پارەیە درا و بۆ هەرێمی كوردستان هاتە ناردن.

زیاتر لە 42 هەزار فەرمانبەر و دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان، وەك كارمەندی كاتی سەر سندووقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كاریان كرد، كە بۆ هەر كارمەندێك بەپێی ئەركەكەی بڕێك پاداشتی بۆ خەرج دەكرێت.

هەر كارمەندێكی حكوومەت كە بەشداریی لە بەڕێوەبردنی رۆژی دەنگداندا كردبێت، بڕی ئەو پارەیەی وەریدەگریت 150 هەزار دینارە، هاوكات دەرچووی زانكۆ و پەیمانگەكان 250 هەزار و فەرمانبەری یەدەگ 50 هەزار دینار وەردەگرن.

بەپێی زانیارییەكان، ئەگەری زۆرە هەفتەی داهاتوو دەست بكرێت بە دابەشكردنی ئەو پارەیە و لەرێگەی بانكەكانەوە ئامادەكاریی بۆ دەكرێت.

لە 20ـی ئۆكتۆبەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بەڕێوە چوو، لەو هەڵبژاردنە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق سەرپەرشتی كرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه