Kurdistan Press - شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرای کرد کە لە سبەی ئێوارەوە کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەمشەو شەممە 7/12/2024، هەڤاڵ سەدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی بڵاوی کردەوە: "سبەی ئێوارە کەشێکی ناسەقامگیر ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات کە شەپۆلێکی تاوە بارانبارینی ماوە کورت و هەورەبرووسکە چەند ناوچەیەک دەگرێتەوە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لە ناوچەکانی باشووری رۆژئاوای هەولێر، دەشتی قەراج و مەخموور و دیبەگە ئەگەری بارانبارین هەیە."

روونیشی کردووەتەوە: "لە تەواوی پارێزگای کەرکووک ئەگەری بارانبارین هەیە، بەڵام ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و باکووری رۆژئاوای کەرکووک (ناحیەی شوان، پردی، دوبز، سەرگەڕان، مەلا عەبدوڵا، چەمچەماڵ، قەرەنجیر، قادرکەرەم، ئەگەری نمەباران بۆ بارانی مامناوەند هەیە."

هەروەها ئەو شارەزایەی بواری کەشناسی ئەوەشی خستووەتە روو: "لە تەواوی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە، ئیدارەی ڕاپەڕین و ناوچەکانی باکووری گەرمیان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە."

ئاماژەشی بەوە داوە: "لە ناوچەکانی سنووری سۆران و زاخۆ، دهۆک و مووسڵ، ئاسمان هەوردەبێت و کاریگەری شەپۆلەکە لاوازە ئەگەری بارانبارین لاوازە لەوانەیە لەهەندێ ناوچە نمەباران ببارێ."

راشی گەیاندووە: "زۆرترین بڕی بارانبارین پێشبینی دەکرێت لە دوکان، خەلەکان، تەقتەق و کۆیە و دەورووبەری ببارێت لە نێوان 10-15ملم ئەگەری بارانی مامناوەند بۆ بارانی بەخووڕهەیە."

هەروەها جەختیشی کردووەتەوە: "پلەکانی گەرما 2 تا 3 پلەی سیلیزی دادەبەزێ و لە هەندێ لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش ئەگەری بەفربارین هەیە."

روونیشی کردووەتەوە: "کاریگەری ئەم شەپۆلە تاوەکوو بەرهبەیانی ڕۆژی دووشەممە دەبێت و لەدوای رۆژهەڵاتن بە دواوە بەرەو لاوازبوون دەچێت و بارانبارین کۆتایی دێت."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا