KurdistanPress...

CLOSE

ئەردۆغان هۆشداری دایە ئەسەد

سەرکۆماری تورکیا داوا لە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا دەکات بەپەلە چارەسەرێک بۆ بارودۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی بدۆزێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/12/2024، سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بڵاوی کردەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا، لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێزی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانی ڕاگەیاندووە، قۆناغێکی نوێ لە سووریا هاتووەتە پێشەوە.
ئەردۆغان ئەوەشی بە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان گوتووە: "پێویستە حکوومەتی سووریا لەگەڵ گەلەکەی بگەنە ڕێککەوتن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەی سیاسی گشتگیر."
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ سوپای رژێمی سووریا لە شاری حەما کشایەوە و گرووپە چەکدارەکانی سووریا کە بە (ئۆپۆزسیۆنى سووریا) خۆیان ده‌ناسێنن چوونە نێو شارەکەوە و کۆنتڕۆڵیان کرد

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه