ئەمڕۆ، لەژێر سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی پۆلیس و نوێنەری ژینگە، هەڵساون بە هەڵمەتێكی گەڕان و بەدواداچوون بۆ ئەو پاڵاوگە نەوتیانەی، كە دەكەونە سنووری پارێزگای هەولێر، كە لە ئەنجامی ئەو بەدواداچوونەدا، چەند پاڵاوگەیەك داخران و خاوەنەكانیشیان دەستگیر كران، كە پابەندی ڕێنوێنییە ژینگەیی و تەندروستییەكان نەبوون.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی 12ی 2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند: لە ژێر سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هەولێر و نوێنەری دەستەی ژینگە و ناحیەی گوێر، هەڵساین بە ئەنجامدانی هەڵمەتێکی گەڕان و بەدواداچوون بۆ چەند پاڵاوگەیەک، کە دەکەونە سنووری شاری هەولێر."
ئاماژەی بەوەش داوە، كە "ئەو پاڵاوگانە بە دانانی پاڵاوگەی دووەم لە ناو پاڵاوگەکانی خۆیان، جۆرە گازوایلێکی کوالێتی نزم بەرهەم دەهێنن، كە لەکاتی بەرهەمهێنانیدا جۆرە گازێکی ژەهراوەی دەخاتە ژینگەوە، کە زۆر زیان بەخشە، بەم هۆیەوە ژمارەیەک پاڵاوگە، کە پابەندی ڕێنوێنییەکان نەبوون، خاوەنەکەی یان وەکیلەکانیان دەستگیر کرا و پاڵاوگەکانیشیان داخران."
وەڵام بدەوه