كاركردن لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاو بۆ هەولێر بەردەوامە و كاركردن بەخێرایی بەردەوامە. پێشبینی دەكرێت پێش وادەی خۆی تەواو بێت.
لە هەشتی ئەیلوولی ئەمساڵ، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردی بناغەی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی خواردنەوەی بۆ شاری هەولێر دانا، ئاماژەی بەوە كرد كە ئەو پڕۆژەیە تا نزیكەی 30 ساڵی تر كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر ناهێڵێت.
ئێستەیش كۆمپانیای جێبەجێكار، بە سێ شەفت لە ڕێی هەزاران كرێكار و سەتان ئامێری جیاجیا، كار دەكات بۆ ئەوەی لە وادەی خۆیدا پڕۆژەكە تەواو بكرێت و بخرێتە خزمەت دانیشتووانی شاری هەولێر، سەرەڕای ئەوەش بەشێكی زۆری ئەو كەلوپەلە میكانیكی و كارەبایی و ئەلیكترۆنییانەی پێوەستن بە پڕۆژەكەوە، لە دەرەوەی وڵات دابین كراون.
زانیاری لەبارەی پڕۆژەكە:
- گوژمەی پڕۆژەكە نزیكەی 480 ملیۆن دۆلارە و لە ماوەی كەمتر لە 550 ڕۆژ جێبەجێ دەكرێت و بە تەواوبوونی پڕۆژەكه، كێشەی كەمئاوی لە شاری هەولێر بە ڕێژەی 100% چارەسەر دەبێت.
- لە ڕۆژێكدا 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت و بۆ هەر سەعاتێكیش 20- 21 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەكەكانی شاری هەولێر دەنێرێت.
- پڕۆژەكە بە چوار هێڵی سەرەكی لە نێوان گەڕەكەكانی نێوان شەقامی 120 مەتری و شەقامی 150 مەتری جێبەجێ دەكرێت، گەڕەكەكانی نێوان ئەو شەقامانە و دەرەوەی شەقامەكان و هەریەك لە گەڕەكەكانی دارەتوو، بنەسڵاوە، كەسنەزان، پیرزین، شاوێس، بەحركە، عەنكاوە و سێبیران لێی سوودمەند دەبن.
- پرۆسەی وەرگرتنی ئاوی پڕۆژەكە لە زێی گەورە دەست پێ دەكات و پاككردنەوە و پاڵاوتنی ئاوەكە و فلتەركردن و كلۆركردنی ئاوەكە، بە ستانداردی ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) و عێراقی جێبەجێ دەكرێت.
- لە پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، 200 كیلۆمەتر بۆڕیی سپایڕۆڵ بە تیرەی 300ملم تا 1600 ملم بەكار دێت، 280 كیلۆمەتر بۆڕیی ئەسیلین بە تیرەی 160 ملم و 220 ملم و 250 ملم بۆ بەستنەوەی پڕۆژەكە بە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بەكار دێت
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
لەبارەی کەش و هەوا هۆشداری دەدرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی داراییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
هۆکاری بریندار بوونی چوار پێشمەرگە بڵاو کرایەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
مەرجەکانی بەغدا بۆ مووچەی مانگی یەک
1 رۆژ پێش ئێستا
هەژماری من هەواڵی خۆشی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه