Kurdistan Press - کۆبونەوەیەکێ گرنگ ئەنجام درا بڕیار درا کۆبونەوەیەکێ گرنگ ئەنجام درا بڕیار درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبونەوەیەکێ گرنگ ئەنجام درا بڕیار درا

بە سەرپەرشتى وەزیرانى ناوخۆ و شارەوانیى و پارێزگارى هەولێر، کۆبوونەوەیەکى تایبەت بە ڕێگەگرتن و نەهێلانى زێدەڕۆیی لە سەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا.
راگەیاندنی پارێزگای هەولێر بڵاوی کردووەتەوە: "ئەمڕۆ چوارشەممە 2024.12.4، لە پێناو بەرژەوەندى گشتیى و باڵا دەستى یاسا، بە سەرپەرشتى ڕێبەر ئەحمەد، وەزیرى ناوخۆ و ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانى و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان بە ڕێگەگرتن و نەهێڵانى سەرپێچی و زێدەڕۆیی لە سەر موڵکی حکوومیی و گشتیی ئەنجامدرا."
ئاماژە بەوەش دراوە: "لە کۆبوونەوەکەدا، کە هەریەک لە جێگران و یاریدەدەرى پارێزگار و قائیمقام و بەرپرسانى هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەرى ناحییەکان و سەرۆک و بەڕێوەبەرانى شارەوانییەکان و لایەنى دیکەى پەیوەندیدار ئامادەیى بوون، وەزیرى ناوخۆ، تیشکى خستەسەر ئەوەى لەو ماوەیەدا هەست دەکرێت زێدەڕۆییەکان ڕوو لە هەڵکشانە و ئەو پرسەش بۆتە مایەى نیگەرانى، لەو بارەیەشەوە ڕایگەیاند: "دەبێت ئێوەى بەرپرسانى یەکە کارگێڕیى و ئیدارییەکان و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان لە ئاست ئەو بەرپرسیاریەتییە دابن کە پێتان سپێردراوە و نابێت بەرپرسانى ئیداریى خۆیان لەو بەرپرسیاریەتییە ڕاستەقینەى هەیانە بەدەربگرن، سەرجەم دام و دەزگاکانى حکوومەت بەرپرسیارن لە ڕێگریکردن لەو زێدەڕۆییانەى لە سنوورى ئیدارەى ئەوان دەکرێت".
روونیش کراوەتەوە: "وەزیری ناوخۆ جەختى لەوە کردەوە، پێویستە بەپێى یاسا و ڕێنماییە بەرکارەکان هەر سەرپێچیەک هەبێت ڕاستەوخۆ بڕیارى چارەسەرکردنى لێبدرێت، ئەو کەس و لایەنەشى ڕێگەیان بە ئەنجامدانى زێدەڕۆییەکە داوە ڕێکارى یاساییان لە بەرامبەردا بگیرێتەبەر و وەک تاوانباریش ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەو کەس و لایەنانە بکرێت کە لەسەرحسێبى خەڵکى هەژار و کەمدەرامەت بازرگانى بە موڵکى حکوومەت و گشتیى دەکەن، گوتیشى: "دەبێت لە زووترین کاتدا چارەسەرى ئەو کێشە دیارە بکرێت و ڕێگە نەدرێت چیتر زێدەڕۆیی ئەنجام بدرێت"، بۆ ئەو مەبەستەش وێڕاى ئەوەى هەماهەنگىی و هاوکارى نێوان دەزگا ئەمنیەکان و یەکە ئیداریی و کارگێڕىی و فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانى بە پێویست زانى، هەموو پاڵپشتىی و هاریکارییەکى وەزارەتى ناوخۆى بۆ ئامادەبووانى کۆبوونەوە دووپات کردەوە."
ئاماژە بەوەش دراوە: "لە تەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، ئەوە خرایە ڕوو کە زۆرجار کێشە و گیروگرفت و ئاستەنگى چاوەروان نەکراو دێنە پێش، بە جۆرێک دەبنە ڕێگر لە بەردەم چارەسەرییەکان و هەڵگرتنى زێدەڕۆییەکان، بۆیە بە پێویستە زانرا هەر زێدەڕۆییەک لەسەر موڵکى گشتیى ئەنجامدرا کە بە هیچ شێوەیەک ڕێگەپێدراو نییە، لایەنى سەرپێچیکار ئاگاداربکرێتەوە ئەو زێدەڕۆییە لاببرێت، بە پێچەوانەوە ئیجرائاتى یاسایی پێویستى لەگەڵ بکرێت."
هەروەها جەختیش کراوەتەوە کە لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا لەلایەن ئامادەبووانەوە، دواى خستنە ڕووى سەرنج و تێبینیى و ئالیەتى چارەسەرکردنى گونجاو، ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ جێبەجێکردنى فەرمانەکان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه