لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق کە بە میوانداری محەممەد شیاع سوودانی، سەرکوەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو، سوودانی هەڵوێستی خۆی لەبارەی ئاڵۆزیی و شەڕی ئەمدواییەی سووریا ڕاگەیاند.
محەممەد شیاع سوودانی لەبەردەم پەرلەمانتاران ڕایگەیاند، "ئەو چەکدارانەی ئێستا لە دژی حکومەتی سووریا شەڕ دەکەن، ئۆپۆزسیۆن نین، بەڵکو پاشماوەی داعش و ئەلقاعیدەن و لەلایەن دەوڵەتانی ئیقلیمییەوە پشتیووانی دەکرێن".
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر حکومەتی عێراق پشتیووانی بۆ حکومەتەکەی بۆ بەشار ئەسەد ڕاگەیاند. هاوکات سوودانی لە ڕۆژانی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا جەختیان لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا کردەوە.
وەڵام بدەوه