KurdistanPress...

CLOSE

بڕیاری کۆتایی ڕاگەیەندرا

بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان درا

لە روونکردنەوەیەکی لیژنەی‌ ئەمنی سلێمانی هاتووە، لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە .

باس لەوەش کراوە، ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و  بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه